به‌پێی ئه‌و گرتوویدیۆیانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێرانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕیزی دوور و درێژ‌ی به‌نزین له زۆۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵكی هه‌راسان كردووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، زۆربه‌ی به‌نزینخانه‌كانی میناب، چابه‌هار و گورگان داخراون و ئه‌وانه‌شی به‌نزینیان هه‌یه ئه‌وه‌نه قه‌ره‌باڵغن كه نۆڕه به كه‌س ناكات و ئه‌بێ چه‌ند كاتژمێر له ڕیزدا بوه‌ستی. به‌وته‌ی هه‌ندێك له شارۆمه‌ندان، شۆفێرانی تاكسی و ژماره‌یك له خه‌ڵك له ساعه‌ت چواری نیوه‌شه‌وه‌وه له ڕیزدا ده‌وه‌ستن به‌ڵكوو چه‌ند لیتر به‌نزینیان ده‌ست كه‌وێت و ئه‌و باروودۆخه خه‌ڵكی بێزار كردووه.