کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی “پارمیدا شه‌هبازی” له‌ گرتووخانه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كه‌ره‌ج

ناڕوونی چاره‌نووسی پارمیدا شه‌هبازی له‌ گرتووخانه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ژنێكی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری له‌ شاری كه‌ره‌ج به‌ ناوی “پارمیدا شه‌هبازی” ماوه‌ی یه‌ك مانگه‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ چاره‌نووسی نادیاره‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “پارمیدا شه‌هبازی” له‌ گرته‌ویدیۆیه‌كدا بوێرانه له‌ به‌رانبه‌ر ئاته‌ش به‌ئیخیتاره‌كانی ڕژیم وه‌ستا و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆی دا هینا، پاش ئه‌و گرته ویدیۆیه‌ هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران شه‌وی ٢٩ی پووشپه‌ڕ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی ناوبراو و پارمیدایان ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانی دا گرت. ئێستا ماوه‌ی یه‌ك مانگه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.