کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمی زیندانی “مێهدی مسكین نه‌واز” له‌ دادگای تاران

پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمی زیندانی مێهدی مسكین نه‌واز له‌ دادگای تاران

“مێهدی مسكین نه‌واز” زیندانی سیاسی به‌ندكراو له‌ گرتووخانه‌ی شه‌شی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، له‌لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای پیداچوونه‌وه‌ی تارانه‌وه‌ سه‌رجه‌م به‌ ١١ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ مه‌حكووم كرا.

سه‌پاندنی سزای تازه‌ به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ حاڵێك دایه‌ كه‌ ناوبراو له‌ حاڵی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی ٧ ساڵ و شه‌ش مانگ به‌ندكرانی پێشوویه‌تی. مێهدی مانگی گوڵانی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.