ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی پارێزگاكانی سۆوه‌یدا و ده‌رعا دژبه ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاسبكاران و بازاڕیان له پارێزگاكانی سۆوه‌یدا و ده‌رعا له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت مانیان گرتووه و به هه‌زاران خۆپێشانده‌ر به ئاگردانی لاستیك و به‌ستنی شه‌قامه‌كان، خۆپێشاندانیان كردووه. شایانی باسه كه به‌شدار بووان دژ به “به‌شار ئه‌سه‌د” دروشمیان به‌رز كرده‌وه و بلوار و جاده‌كانی هاتووچۆیان داخست.
