کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو برای هه‌میشه زیندوو “بورهان كه‌ره‌می” له‌ كامیاران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو برای هه‌میشه زیندوو بورهان كه‌ره‌می له‌ كامیاران

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو برای هه‌میشه زیندوو “بورهان كه‌ره‌می” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری كامیاران، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ، “حیسام کەرەمی”، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “چرۆسانە”ی سەر بە شاری كامیاران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا. “سیروان كه‌ره‌می” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و برای حیسام چه‌ند ڕۆژ پێشتری له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێدان و لێپرسینه‌وه‌ ئازاد كرا به‌ڵام، هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسی ناوبراو دا گرت. شایانی باسه‌ كه‌ “بورهان کەرەمی” تەمەن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی كامیاران ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت گیانی به‌خت كرد.