ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی ڕووسیه له ڕێگه‌ی مووشه‌كه‌وه هێرشی كرده سه‌ر شاری چڕنیهێڤ” له ئۆكراین و به‌هۆیه‌وه ٧ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ١١٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێرشه په‌هبادی و مووشه‌كییه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێ بوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ئۆكراین ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی لێكه‌وته‌وه و “دنیز بڕاون” دابینكاری یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، هێرشه‌كانی ڕووسیه‌ی به توندی مه‌حكووم كرد و داوای له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته كرد هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ڕا بگرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردووش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماری قو‌ربانیانی شه‌ڕی نێوان ڕووسیه و ئۆكریانی نێو ملیۆن خه‌مڵاندبوو.
