چوار شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی ته‌ورێز به ناوه‌كانی “عه‌بدۆڵڵا ئه‌نساری”، “كه‌ریم ئیسماعیل زاده”، “مێهدی نه‌سیرزاده” و “ئیبراهیم ڕه‌زایی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار هاووڵاتیه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كێبه‌ڕكێی فوتباڵ له ستادیۆمی سه‌هه‌ندی ته‌ورێز كه خه‌ڵك دژبه حكوومه‌ت دروشمیان ئه‌وته‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئیبراهیم ڕه‌زایی” پاش به‌ندكران بۆ زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز گوازراوه‌ته‌وه و دادسه‌رای ئه‌و شاره بۆ ئازادی كاتی “عه‌بدۆڵڵا ئه‌نساری”، “كه‌ریم ئیسماعیل زاده” و “مێهدی نه‌سیرزاده” وه‌سیقه‌ی ٩٠٠ ملیۆن تمه‌نی دیاری كردووه.