به‌یانی شه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی یگانی ئیمدادی ڕژیم به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی كوربهند له شارستانی میناب و كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ساز كرد.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ڕژیم له پێش چاوی منداڵان و خه‌ڵكی ئاسایی ته‌قه به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێ تاوان ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه پێشتریش هێزه‌كانی ڕژیم به بیانووی سووته‌مه‌نی قاچاخ هێرشیان كردبووه سه‌ر خه‌ڵك و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردبوو.