زیاتر له سه‌د كه‌س ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ، دژبه تێكه‌ڵكردنی ئاوڕۆی وزه‌خانه‌ی فۆكۆشیما بۆ نێو ئاوی ده‌ریا له شاری تۆكیۆ كۆبوونه‌وه.
له ڕێكه‌وتی ١١ی مارسی ساڵی ٢٠١١ دا سۆنامی زیانێكی گه‌وره‌ی له وزه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی فۆكۆشیما دا و ده ساڵ پاش ئه‌و ڕووداوه ده‌وڵه‌تی ژاپۆن بڕیاری داوه ئاوی تێكه‌ڵ به ماده‌ی ڕادیۆئه‌كتیو كه بۆ فێنك كردنه‌وه‌ی ڕێئاكتۆرهكان به‌كار هێندرابوو، تێكه‌ڵ به ئاوی ده‌ریا بكات. ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی ژاپۆن كاردانه‌وه‌ی توندی له وڵاتانی چین، كوریای باشوور و باكوور هه‌بوو و خه‌ڵكی ژاپۆنیش له ناڕه‌زایه‌تی به پیس كردنی ئاوی ده‌ریاكان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
