ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی گه‌لاوێژ، چه‌ندین فیلم له جموجۆڵی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی عه‌زیمیه‌ی به‌غداد و پارێزگاكانی سه‌لاحه‌دین، ناسریه و مۆسه‌نا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، زیاتر له ده هه‌زار هێزی ئه‌مریكا له عێراق جێگیر كراون و ژماره‌یه‌كیان له سووریاوه ڕه‌ه‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌ریر له هه‌ولێر كراون. هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا به‌شێك له هێزه‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد و ناوچه‌ی سه‌وز جێگیر كرد و سێ باڵافه‌ڕی ئاپاچی به‌سه‌ر ناوچه‌كه دا سووڕانه‌وه.
