له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری ڕه‌شت و شارۆمه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی بابۆل له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه “ئازاده چاووشیان” چالاكی بواری ژنان و دانیشتووی ڕه‌شت له ماڵه‌كه‌ی خۆی دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روها ڕۆژی سێشه‌ممه “نیووشا به‌دیعی سابت” شارۆمه‌ندی به‌هایی خه‌ڵكی بابۆل و دانیشتووی تاران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه “سارا جه‌هانی” چالاكی مه‌ده‌نی و “هوومه‌ن تاهیری” چالاكی سیاسی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ڕه‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو دا به لانیكه‌م ١٢ چالاكی مه‌ده‌نی له پارێزگای گیلان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.