به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كۆڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره جیاجیاكانی ئێران له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” دیواری شاره‌كان به دروشمی دژه حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن و كچانی ئازا به‌بێ حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجییه‌كان، تیكۆشه‌ران له گه‌ڕه‌كه جۆراوجۆره‌كانی شاره‌كانی ئێران، خۆیان بۆ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” ڕێك ده‌خه‌ن و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و ڕۆژه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له لاوانی خه‌باتكار ده‌كه‌ن په‌یوه‌ست به‌و چالاكیانه بن. به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچانی ئازادیخواز و بهرابهڕی ته‌ڵه‌ب بهفڕی دانی حیجابی ئیجباری دیواری شاره‌كانی سنه، بۆرازجان، ئه‌راك، شیراز، تاران، كه‌ره‌ج، زاهیدان، ئه‌هواز، كرمان، قه‌زوێن، ته‌ورێز، شاهڕوود، كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران به دروشمی دژه حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن و ژنان به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ به‌بێ حیجاب له شوێنه گشتییه‌كان پیاسه ده‌كه‌ن.