ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شیركتی كارتۆنی ئێران بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان كرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی كارتۆنی ئێران له ئاست پێ نه‌دانی حه‌قده‌ست و مزایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی سه‌ختی كار ناڕازین و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، هێشتا نێوه‌ی جێژنانه‌ی ئه‌مساڵ په‌رداخت نه‌كراوه و خاوه‌نكار له‌گه‌ڵ پێدانی سه‌ختی كار دژایه‌تی ده‌كات.