له ڕۆژانی ڕابردوودا، “خەدیجە مەهدیپوور”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دادسەرای جێبەجێکاری سزاکانی ئەو شارەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکردنەکەی بانگ کراوە.
“خه‌دیجه مێهدیپور” ڕۆژی ١٢ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی بە هۆی چالاکیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بڕی ٣ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی ڕەزبەری ساڵی ٩٩ لەلایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له ماڵی مامۆی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام ڕاگوێزرا. ناوبراو سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای ئینقلابی ئیلام بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.