ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “عه‌بدۆلغه‌نی ئه‌ربابی” له زیندانی كه‌هنووج جێبه‌جێ كرا.
“عه‌بدۆلغه‌نی ئه‌ربابی” ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ و خێزاندار ساڵی ١٤٠٠ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له شاری سه‌راوان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر دار پێندرا و ڕاگوێزی زیندانی كه‌هنووج كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ٨، ٩ و ١٠ی گه‌لاوێژی حه‌وتووی ڕابردوو ته‌نیا له ٤٨ ساعه‌ت دا ١٢ زیندانی به‌لووچ له زیندانه‌كانی زاهیدان، زابۆل و بیرجه‌ند ئێعدام كراون.