له ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م ١٥ خوێندكاری زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراون.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا چه‌ندین خوێندكاری زانكۆكانی به‌هه‌شتی، تاران، خواجه نه‌سیر و فرده‌وسی مه‌شهه‌د له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه. له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، گوشاری حكوومه‌ت بۆ سه‌ر چالاكانی سیاسی، سنفی، كرێكاری، مه‌ده‌نی و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان زیادی كردووه.