ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستانی هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی گرووپی تالیبان، له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ئه‌و حكوومه‌ته ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی ئه‌فغانستانی له ویلایه‌ته‌كانی ته‌خار و كابول دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری تالیبان خۆپێشاندانیان كردووه، به‌ڵام چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه هێرشیان كردۆته سه‌ریان و ڕێگه‌یان نه‌داوه ڕێپێوانه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه ببه‌ن. شایانی باسه كه ڕۆژانی ڕابردوو ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ئاماری پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و به تایبه‌ت ژنانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایانگه‌یاند كه له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به ده‌یان چالاكی ژن ده‌ستبه‌سه‌ر و له زیندان ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. هه‌روه‌ها كچان و ژنان له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانیان وه‌كوو خوێندن له قوتابخانه و زانكۆ بێبه‌ش كراون. له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ژنانی ئه‌فغانستانی له مافی كاركردن بێبه‌ری و سه‌دان ئارایشگا له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه داخراون و هه‌زاران ژن بێكار كراون.
