کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئه‌شكه‌نجه و ئازاری “سامان پاشایی” له‌ زیندانی ئێڤین

ئه‌شكه‌نجه و ئازاری سامان پاشایی له‌ زیندانی ئێڤین 1

“سەردار پاشایی”، پاڵەوانی زۆرانبازی و برای سامان، پاڵەوانی پێشووی زۆرانبازی لاوانی جیهان، بابەتێکی سەبارەت بە فشاری دامەزراوە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکانی ڕژیم لەسەر سامانی برای بۆ وەرگرتنی ئێعترافی ئیجباری لە زیندانی ئێڤین بڵاوکردەوە.

ناوبراو نووسیویەتی: ڕۆژی دووشه‌ممه‌ دوای چل و پێنج ڕۆژ، بنەماڵەکەم توانیان دیدارێکی کورتیان لەگەڵ سامان هەبێ. ئەوان بە بینینی بارودۆخەکەی ترساون، چونکە كێشی به‌ ته‌واوه‌تی دابه‌زێوه‌ و جه‌سته‌ی لاواز بووه‌. بەكرێگیراوان بە ئاشکرا بە دایك و باوكمیان وتووە کە تا ئه‌و كاته‌ی سامان دان به‌ تاوانه‌كانی نه‌نێت له‌ زیندان ئه‌مێنێته‌وه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێك دایه‌ كه‌ “سامان پاشایی” هیچ تاوانێكی نییه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یان به‌رپرسیار ده‌زانن. شایانی باسه‌ كه‌ “سامان پاشایی” ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی پووشپەڕ لەلایەن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ لە شاری سەقز دەستبەسەر و بۆ گرتووه‌خانه‌ی ئیتلاعاتی تاران گوازرایه‌وه‌.