کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی میترۆی تاران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی میترۆی تاران 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی میترۆی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌سه‌ندكردنی چه‌ند به‌ند له‌ لایه‌حه‌ی دژه‌ كرێكاری له‌ به‌رنامه‌ی حه‌ته‌می گه‌شه‌پێدان و كێشه‌كانی دیكه‌یان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی میترۆی تاران خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌حه‌یه‌ به‌ تاییه‌ت ماده‌ی ٢٩ بوون كه‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان ئه‌باته سه‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بوون. شایانی باسه‌ كه‌ بڕیار بوو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم به‌ڕێوه‌ بچێت به‌ڵام، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا.