ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ته‌ورێزی له ناڕه‌زایه‌تی به وشك كردنی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
ژنانی ته‌ورێزی ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ته‌ندرووستی چه‌ند ملیۆن كه‌س نیشان دا.