وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستان ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستێوه‌ردان له كارووباری ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ نه‌كات و گه‌مارۆی سه‌پێندراوی ئازه‌ربایجان به سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌شكێنێت، كاره‌ساتێكی مرۆیی ڕوو ئه‌دات.
ناكۆكییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تانی ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ناگۆرنۆی قه‌ره‌باغ له ساڵی ٢٠٢٠ دا بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی دیكه و داگیركردنی ڕێڕه‌وی لاچین له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئازه‌ربایجان. ئێستا ئه‌رته‌شی ئازه‌ربایجان ئه‌و ناوچه كریستیان نشینه‌ی گه‌مارۆ داوه و ڕێگه نادات یارمه‌تییه مرۆیی و ده‌رمانییه‌كان به ده‌ست دانیشتووانی ناوچه‌كه بگات، ڕۆژی ڕابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نیستان داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد بچێت به هانای خه‌ڵكی ناگۆرنۆی قه‌ره‌باغ پێش ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی مرۆیی ڕوو بدات.