له حاڵێكدا ئاگری دارستانه‌كانی دوورگه‌ی هاوایی له ئه‌مریكا بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه، ڕێژه‌ی قوربانیان بۆ ٨٠ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و فریاكه‌وتنی خێرا به‌شێكی زۆر له ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد به‌ڵام، به‌هۆی شنه‌ی زریان و گه‌رمای هه‌وا، ئاگره‌كه دووباره سه‌ری هه‌ڵداوه و ته‌شه‌نه‌ی كردووه. له ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌زاران كه‌س ناچار به چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان بوون و تا ئێستا ٨٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.