به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ناوی “چراغ عه‌لی بامری” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له زیندانی زاهیدان به‌ڕێوه چوو.
“چراغ عه‌لی بامری” شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی شارستانی دله‌گان، ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌و به‌ندكراوه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی زاهیدان ڕاگوێزرا و به‌یانی شه‌ممه حوكمه‌كه‌ی چووه بواری جێبه‌جێكرانه‌وه.