کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی باكووری سووریا دژبه‌ توركیا

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی باكووری سووریا دژبه‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی باكووری سووریه‌ به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و خراپی دۆخی ژیان، دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی شاره‌كانی ئه‌لباب و جرابلۆس له‌ باكووری سووریه‌ به‌هۆی خراپی دۆخی ژیان، گرانی نان، نه‌بوونی ئاو و به‌رق ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست  گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت نیشان دا. به‌وته‌ی ناڕازیان، گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا، نرخی نان، ئاو و به‌رقیان دوو هێنده‌ بردۆته‌ سه‌ره‌وه‌ و به‌ زۆر له‌ خه‌ڵكی هه‌ژار باج وه‌ر ده‌گرن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك پاره‌ی پێ نه‌بێ ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌ر و شێونی ده‌كرێت و ئێمه‌ش چی تر ته‌حه‌مولی ئه‌و باروودۆخه ناكه‌ین.