میدیاكانی ده‌وڵه‌تی سووریه ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ ڕایانگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه له ده‌ورووبه‌ی دیمه‌شق چوار سه‌رباز كوژراون و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی هاویشتنی مووشكه له به‌رزاییه‌كانی جه‌ولان چه‌ند بنكه‌ی سه‌ربازی حكوومه‌تی سووریای له ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شق كردۆته ئامانج و ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز بیستراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل سه‌دان جار هێرشی كردۆته سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس و جیزبۆڵڵا له سووریه و ڕایگه‌یاندووه كه ڕێگه نادات كۆماری ئیسلامی له نزیكی سنووره‌كانی جێگیر بێت.
