ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی سێ ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی سنه- مه‌ریوان و سه‌رده‌شت- پیرانشار سێ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتومبێلێكی پراید له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا له مێحوه‌ری سنه- مه‌ریوان پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه شۆفێری ئۆتومبێله سه‌وارییه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست دا. هه‌روه‌ها له جاده‌ی سه‌رده‌شت- پیرانشار به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی دوو ئۆتومبێل ژن و پیاوێك گیانیان له ده‌ست داوه.
