ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، گوندنشینان و چالاكانی ژینگه‌یی باشووری ڕۆژئاوای توركیا له ناڕه‌زایه‌تی به بڕینی دارستانه‌كانی “ئاكبهلهن” و لێدانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆز كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی توركیا پێشتر مۆڵه‌تی به شیركه‌تێكی چالاك له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆز له پارێزگای مۆغڵا دابوو و ئێستا ماوه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته به‌سه‌ر چووه به‌ڵام كاروباری مه‌عده‌ن هێشتا به‌رده‌وامه و پانتایه‌كی به‌رین له جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئه‌و ناوچه له ناوچووه. ناڕازیان به داخستنی جاده‌ی سه‌ره‌كی مه‌عده‌ن و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و چه‌ند خۆپێشانده‌ر به گازی فرمێسك‌ڕێژ و زه‌ربه‌ی باتۆم بریندار بوون.
