له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ژن به بیانووی “ته‌بلیغ كردنی بێ حیجابی” و “هه‌نارده‌كردنی ویدیۆ بۆ میدیاكانی ده‌روه‌ی وڵات” له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كچێكی لاو و براكه‌ی له شاری كاشمه‌ری سه‌ر به خۆراسانی ڕه‌زه‌وی به بیانووی “ته‌رویجی بێ به‌ند و باری” و “فیلم گرتن له مه‌ئموورانی ئه‌مری به مه‌عرووف و نه‌هی له مونكه‌ر” ده‌ستبه‌سه‌ر و ئیعترافی ئیجباریان لێ بڵاو كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له ئوستانی مازه‌نده‌ران هێزه‌كای ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم هاووڵاتییه‌كیان به هه‌مان بیانوو له وێزگه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی ساری ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه به‌ڵام ناسناو و شوێنی ڕاگێرانی دیار نییه.