ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، له هێرشێكی چه‌كداری له شاری “لانگڤید”ی ئاڵمان سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
رۆژی هەینی لە شاری “لانگڤید” له باشووری ئاڵمان، هێرشبه‌رێكی تەمەن 64 ساڵ ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كرد و به‌هۆیه‌وه دوو ژنی ته‌مه‌ن ٧٢ و ٤٩ ساڵ و پیاوێكی ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ گیانیان له ده‌ستدا. به‌وته‌ی پۆلیسی ئاڵمان، هێرشبه‌ره‌كه دواتر چووه‌ته باڵاخانه‌یه‌كی دیكه و له‌وێش دوو پیاو و ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٤ و ٣٢ ساڵی بریندار كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به ئامانجی بكوژه‌كه ده‌ستی پێكردووه.