ده‌وڵه‌تی توونس ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی تا به ئه‌مڕۆ ته‌رمی ٩٠١ په‌نابه‌ری خنكاو له كه‌نارئاوه‌كانی ئه‌و وڵاته دۆزراوه‌ته‌وه.
“كه‌ماڵ ئه‌لفه‌قی” وه‌زیری وڵاتی توونس ئه‌مساڵی مه‌رگبارترین ساڵ بۆ په‌نابه‌ران ناو برد و وتی: له نێو ته‌رمه‌كان دا، ٣٦ كه‌س خه‌ڵكی توونس و ٢٦٧ كه‌س خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه و ناسناوی زۆربه‌ی قوربانیانی دیكه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه. جێگای ئاماژیه كه له‌م دوایانه دا یه‌كێتی ئورووپا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توونس واژۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئابووری وه‌ربگرێت و ڕێگری له هاتنی په‌نابه‌ران بۆ ئیتحادییه‌ی ئورووپا بكات
