ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، “حسێن حسێن پور” له بریندارانی شۆڕشی “ژینا” هاوكات له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان بۆ ڕێزگرتن له یادی “نه‌وید ئه‌فكاری” له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن حسێن پور” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” چاوێكی به فیشه‌كی ساچمه‌یی له ده‌ست دا و ڕۆژی سێشه‌ممه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “نه‌وید ئه‌فكاری”یان گوڵباران كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. “نه‌وید ئه‌فكاری” پاڵه‌وانی زۆرانبازی ئێران ڕۆژی ٢٢ی خه‌رمانانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “موحاره‌به” و كوشتنی مه‌ئموورێكی ڕژیم له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ساڵی ٩٧ له زیندانی عادل ئابادی شیراز له سێداره درا.