به‌پێی بانگه‌وازی كانوونی نووسه‌رانی ئێران، به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له ٢٣مین ساڵڕۆژی گیان له ده‌ستدانی شاعیری ئازادیخواز “ئه‌حمه‌د شاملوو”، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و شاعیره كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا.
له ڕاگه‌یاندنی كانوونی نووسه‌رانی ئێران دا هاتووه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌مساڵیش به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر ساڵ ڕێگه‌یان نه‌دا مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی “ئه‌حمه‌د شاملوو” له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه به‌ڕێوه بچێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به دانانی مقه‌وا له‌سه‌ر سه‌نگی مه‌زاری “ئه‌حمه‌د شاملوو” سیمای گۆڕه‌كه‌یان تێك داوه و به‌رده‌وام هۆشداریان به ژنانی دژبه‌ری حیجاب داوه، له كۆتاییش دا هه‌موو خه‌ڵكیان له گۆڕستان كردۆته ده‌ره‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك داوه.