به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، سێ كۆڵبه‌ری مێرمنداڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار بوون و كۆڵبه‌رێك له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ته‌وه درایه به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سێ كۆڵبه‌ری ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ناوه‌كانی “پارسا” و “نیما ڕه‌حیمی” خه‌ڵكی گوندی “تشار” و “سرووش ئیبراهیمی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. هاوكات كۆڵبه‌رێك به ناوی “به‌شیر ڕه‌حمانی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی له به‌رده‌ستدا نییه.
