به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی كوردستان، له مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢ دا ١١ به‌ندكراوی كورد له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێعدام كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ته‌نیا له مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ دا، به لانیكه‌م ٥٤ شارۆمه‌ند و چالاكی مه‌ده‌نی كورد له شاره‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، كوردستان، كرماشان، ئیلام و تاران به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “مووسا ئیسماعیلی” و “په‌یمان گه‌ڵوانی” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له گرتووخانه‌ی ئیتلاعات دا گیانیان له ده‌ست داوه و ١١ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، كرماشان، ورمێ، هه‌مه‌دان و نهغهه به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌سێداره دراون.
