ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، خوازیارانی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی خه‌بازانی ساوه به كۆبوونه‌وه له قه‌راخ زه‌ویه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی زه‌مینه‌كان نیشان دا.
به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، ماوه‌ی سێ ساڵه پاره‌یان به ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی خه‌بازانی شاری ساوه په‌رداخت كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاون ماڵ به‌ڵام، وێڕای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئه‌و شاره بۆ ڕاده‌ست كردنی خانووه‌كانیان، به‌هۆی دژایه‌تی كردنی شاره‌داری له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه.