له درێژه‌ی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، لقی ٢ی دادیاری دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی شارستانی “تایباد” له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته “عاتكه ڕه‌جه‌بی” به “پیاسه كردنی بێ حیجاب له شوێنه گشتیه‌كان” تۆمه‌تبار كردووه.
“عاتگه ڕه‌جه‌بی” موعه‌لیمی ئازادیخواز له ناڕه‌زایه‌تی به پێشێل كردنی مافی قوتابیان، ڕۆژی ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ مانی له خواردن گرت و پاشان له‌سه‌ر كار ده‌ركرا، ناوبراو ڕۆژی ١٩ی گوڵانی ئه‌مساڵ پاش به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی مه‌شهه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ندكران و لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی له زیندان ئازد كرا.