ماوه‌ی سێ ڕۆژه دارستانه‌كانی مه‌ریوان له پێنج لاوه ئاگر دراوه و هه‌ڵمه‌تی چالاكانی ژینگه‌پارێز و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه به‌رده‌وامه و ژنانی ناوچه‌كه ده‌ور و نه‌خشێكی گه‌وره‌یان له كۆژاندنه‌وه‌ی هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین پێنج چالاكی ژینگه‌پارێزی مه‌ریوان له كاتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگری دارستانه‌كانی “كانی میران” بریندار بوون به‌ڵام برینه‌كانیان سووك بوو و له نه‌خۆشخانه مه‌ره‌خس كران. ڕۆژی شه‌ممه بۆ جارێكی دیكه ئاگری دارستانه‌كانی كانی میران سه‌ری هه‌ڵدا و ژنانی ناوچه‌كه چوون به یارمه‌تی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هێشتا هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه به‌رده‌وامه.
