کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕفاندنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی موورمووری له‌لایه‌ن حكوومه‌ت

ڕفاندنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی موورمووری له‌لایه‌ن حكوومه‌ت 1

“غوڵامڕەزا تەوحیدی” و کوڕەکەی “کامبیز تەوحیدی”، هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی بەساڵاچوو بە ناوی “کەریم مورادی”، تەمەن ٧٠ ساڵ کە هەرسێکیان خەڵکی شارۆچکەی “موورمووری”ی سەر بە شاری ئاودانان بوون، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی پووشپه‌ڕ “كامبیز ته‌وحیدی” خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی موورمووریی سه‌ر به‌ شاری ئاودانان له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی دا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی پووشپه‌ڕ “غوڵامڕه‌زا ته‌وحیدی” باوكی “كامبیز” و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ به‌ ناوی “كه‌ریم مورادی” ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیان دا له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ڕفێندرابوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و سێ هاووڵاتیه‌ هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.