ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له ناڕه‌زایه‌تی به ئاگردانی قورئان له سوید، هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له شاری به‌غدا.
هێرشی لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له حاڵێكدایه كه ده‌وڵه‌تی سوید بۆ جارێكی دیكه مۆڵه‌تی سووتاندنی قورئانی بۆ “سلوان مومیكا” ده‌ركردووه و ناوبراو به‌ڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئاڵای عێراق و قورئان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری عێراق دا بسووتێنێت. جێی ئاماژه‌یه كه به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید كرده‌وه‌ی لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌دریان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
