ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، ژنانی ئه‌فغانستانی له شاری كابول دژبه بڕیاری حكوومه‌تی تالیبان بۆ داخستنی دووكانه‌كانی جوانكاریی، ڕژانه سه‌ر شه‌قام به‌ڵام چه‌كدارانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ٥٠ ژنی ئه‌فغانستانی له ناڕه‌زایه‌تی به داخستنی دووكانه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالبانه‌وه له شاری كابول خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به ماشێنی ئاوپاش هێرشیان كرده سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا. له هه‌واڵێكی دیكه دا به‌رپرسانی حكووومه‌تی تالیبان فه‌رمانیان به قه‌ده‌غه‌ی به‌شداری كچان له كۆنكوری زانكۆ داوه و ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كچانی لێكه‌وتۆته‌وه.
