به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٣ هه‌زار ئیمزا له‌لایه‌ن فه‌رهه‌نگیان و موعه‌لیمانی سه‌رانسه‌ری ئێران له ژێر ناوی كه‌مپه‌ینی “یه‌ك سه‌د هه‌زار ئیمزا” به مه‌به‌ستی ئازادی موعه‌لیمانی به‌ندكراو كۆ كراوه‌ته‌وه.
ڕێكخه‌رانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه ده‌ڵێن: هه‌وڵه‌كانیان هه‌نگاوێكی بچووكه و داخوازییه‌كانیان بریتیه له: “ئازادی ته‌واوی موعه‌لیمانی زیندانی” و “كۆتای هێنان به په‌روه‌نده‌سازی دژبه فه‌رهه‌نگیانی ئێران”. شایانی باسه كه تا به ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان، مه‌ركه‌زی، خۆراسانی شومالی، تاران و خۆراسانی ڕه‌زه‌وی له‌و كه‌مپه‌ینه پشتیوانیان كردووه. به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ١١ موعه‌لیم له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ندكراون كه ناسنامه‌یان بریتیه له: “ئیسماعیل عه‌بدی”، “ڕه‌سووڵ بۆداغی”، “فه‌رزانه نازران پور”، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی”، “هاشم خواستار”، “ئومێد شامحه‌ممه‌دی”، “عه‌زیز قاسم زاده”، “مه‌حموود سدیقی پور”، “ئه‌نووش عادڵی”، “حسێن ڕه‌مه‌زان پور” و “مێهدی فه‌تحی”.