به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “عامر دادئافه‌رین” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “محه‌ممه‌د مولازهی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ كوڕ و برای چالاكی مه‌ده‌نی ناسراوی به‌لووچستان “فریبا به‌لووچ”، پاش تێپه‌ڕبوونی ٢٥ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان دا، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشبه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، “عامر دادئافه‌رین” كوڕی “فه‌ریبا به‌لووچ” پاش گه‌ڕانه‌وه له سه‌فه‌ری به‌ریتانیا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خاڵۆكه‌ی به ناوی “محه‌ممه‌د مولازهی” براده‌ری خاتوو فه‌ریبا له جاده‌ی ئێرانشار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندران. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان مه‌رجی وه‌لانانی چالاكی سیاسی بۆ فه‌ریبا به‌لووچیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كوڕ و براكه‌ی به وه‌سیقه ئازاد بكه‌ن.