ده‌زگای هه‌واڵنێری ته‌سنیمی سه‌ر به سپای پاسداران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ له ڕاپۆرتێك دا باسی له سێ نرخی كردنی به‌های به‌نزین له ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، نرخی ته‌ساعودی به‌نزین یه‌كێك له ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیبراهیمی ڕه‌ئیسیه و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك دا هه‌ر مه‌خزه‌نێكی ٣٠ لیتری به‌نزین، به لیتری ٣ هه‌زار، مه‌خزه‌نێكی ٣٠ تا ٦٠ لیتری، به لیتری ٧ هه‌زار و مه‌خزه‌نه‌كانی سه‌رووی ٦٠ لیتر، به لیتری ١٨ هه‌زار تمه‌ن بفرۆشڕێت.