ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبووسێك له جاده‌ی سه‌بزه‌وار، ٤كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١١ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
خراپی ڕێگه و بان، نزمی كواڵێتی ئۆتومبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ، ناستانداردبوونی جاده‌كان و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنماییه‌كان سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ له ئێرانه. به‌پێی ئاماری ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان، له ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی دا، ١٩ هه‌زار و ٤٩٢ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له جاده‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ٣ هه‌زار كه‌سیان منداڵ بوون.