خۆشكی چالاكی ژینگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراو “سام ڕه‌جه‌بی” ڕۆژی ڕابردوو له ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆی دا ڕایگه‌یاند: دوو هه‌زار ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی براكه‌ی و چه‌ند چالاكی ژینگه‌ی دیگه تێپه‌ڕ ده‌بێت و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نیلووفه‌ر به‌یاتی”، “هوومه‌ن جه‌وكار”، “ئه‌میرحسێن خالقی”، “تاهیر قه‌دیریان” و “سام ڕه‌جه‌بی” شه‌ش چالاكی ژینگه‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكانی دیكه وه‌كوو “كاڤووس سه‌یدئیمانی”، “موراد تاهباز” و “عه‌بدۆلڕه‌زا كووهپایه” زستانی ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران. شایانی باسه كه ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیانه‌ی به “سیخووڕی” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دوژمن” تۆمه‌تبار و دادگای ڕژیم سزای قورسی به‌سه‌ریان دا سه‌پاند به‌ڵام “كاڤووس سه‌یدئیمامی” له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له زیندانی ئێڤین كوژرا و چاره‌نووسی ئه‌وانی دیكه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.