ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ندین وڵاتی ئورووپایی، كانادا، ئوستڕاڵیا، ئه‌مریكا و توركیه دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خۆپشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی كۆڵن، فڕانكفۆرت، شتۆتگارت و به‌ڕلینی ئاڵمان، خڕۆنینگن و ئامستردامی هوله‌ند، ئارهۆس و كۆپێنهاگنی دانمارك، ڕۆم و میلانی ئیتالیا، پاریسی فه‌ڕانسه، بڕۆكسلی بلژیك، له‌ندن و مه‌نچستری به‌ریتانیا و ئستانبولی توركیا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “تووماج ساڵحی” و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌ندكراوانی سیاسی، خوازیای پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران بوون. به‌شداربووان هه‌روه‌ها داوایان كرد سپای پاسداران بخرێته نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم سزا بدرێن. ئێرانیانی ئازادیخواز هه‌روه‌ها داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ببه‌نه سه‌ره‌وه تاكوو زیندانیانی سیاسی ئازاد بكرێن.
