وه‌زاره‌تی بێهداشتی وڵاتی سوودان ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: له هێرشی هه‌وایی ئه‌رته‌شی سوودان بۆ سه‌ر شاری “ئۆمه ده‌رمان” ٢٢ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی دوازده حه‌فته‌یه كه شه‌ڕ له نێوان ئه‌رته‌شی سوودان و میلیشیاكان به‌رده‌وامه و نێوانگێری وڵاتانی جیهان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تا به ئه‌مڕۆ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. به‌هۆی شه‌ڕی نێوخۆیی له وڵاتی سوودان به لانیكه‌م هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و به ملیۆنان كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و ناوچه‌كانی دیكه بوون.
