كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی پووشپه‌ڕ له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له ٥٠٠ ڕۆژی سه‌رتایی هێرشی ڕووسیه بۆ سه‌ر ئۆكریان، لانیكه‌م ٢٥ هه‌زار و ١٧٠ كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپورته، ٢٥ هه‌زار و ١٧٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له شه‌ڕی نێوان ڕووسیه و ئۆكراین بوونه‌ته قوربانی كه له‌و ڕێژه‌یه ٩ هه‌زار و ١٧٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٥ هه‌زار و ٩٩٣ كه‌س بریندار بوون. كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نهتهوهیهكگرووتهكان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه ٦١٪ی كوژراوه‌كان پیاو و ٣٩٪یان ژن بوون، هه‌روه‌ها ٢ له سه‌دی منداڵانی قوربانی كۆڕ و ٨ له سه‌دیان كچ بوون. به داخه‌وه ڕاپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هیچ ئاماژه‌یه‌ك به داهاتی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری سیلاح و ئاواره‌بوونی ملیۆنان كه‌س، برسیه‌تی و هه‌ژاری سه‌دان ملیۆن كه‌سی دیكه له جیهان ناكات.
