ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له سه‌نعه‌تی ئاسنی ئێسپانیا له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئاسن له شاری “ویگۆ”ی ئێسپانیا پێشتر بۆ خۆپێشاندان له ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی بانگه‌وازیان كردبوو. مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌كانی ئێستیل و فوولاد بۆته هۆی سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌ای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری ویگۆ و سیسته‌می هاتووچۆ تووشی كێشه بووه. جێكای ئاماژه‌یه كه ئیتحادیه‌ی كرێكارانی به‌شی ئاسن “سی.ئای.سی” خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست بوون و ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به چالاكییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.
