ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخواز دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له كۆپنهاگنی دانمارك و فڕانكفۆرتی ئاڵمان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “توماج ساڵحی” دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “نا بۆ ئێعدام”یان به‌رز كرده‌وه. به‌شداربووان به به‌دسته‌وه گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، خوازیای سزادانی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و نیزامی ڕژیم، دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون.
